هانا: کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “هەڵوان” لە ناوچەی “ژاوەرۆ”ی سنە، لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی شوێنی کار و کەوتنە ناو چاڵەوە دوای ئەوەی بە توندی بریندار بوو لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی تاران گیانی لەدەستداوە.
ناوی ئەم کرێکارە "فەردین عەبدی" تەمەن ٤٥ ساڵە و خێزاندار و باوکی دوو منداڵە. شایانی باسە ناوبراو دوو مانگ لەوەپیش لە کاتی هەڵکەندنی چاڵێک لە سنە، کەوتبووە قوڵایی چاڵەکەوە و لە ئاکامدا بڕبڕەی پشتی شکابوو و مرۆخەی پچڕابوو.
ناوبراو دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ و بەربەرەکانێ لەگەڵ برینەکانی، بەداخەوە سەرئەنجام رۆژی یەکشەممە ٧ی رەشەمەی ١٤٠١ – (٢٧ی مارسی ٢٠٢٢) گیانی لەدەستداوە.
