مهاباد: دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێکی کورد لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە 

هانا: هاوکارانی هانا لە مهابادەوە و ئاگاداریان کردین، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “سەعید فەتحی‌نژاد” لەلاین ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراوە. 

ئەم شارۆمەندە کوردە رۆژی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (١٦ی ژوئەنی ٢٠٢١)، لە ئاوایی "دۆڵەتوو" لە ناوچەی "وزێنە"ی سەردەشت دەستبەسەر کراوە. 
"سەعید فەتحی‌نژاد" خێزاندارە و نیشتەجێی گەڕەکی "شایەگان"ی مهابادە. 

دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی، بێسەروشوێن کردنی شارۆمەندان و نەدانی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان بە بنەماڵەکانیان، بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە. شایانی باسە ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤی واژۆ کردووە بەڵام رۆژ نییە چەند جار لەلایەن ناوەند و دامودەزگا ئەمنی و قەزاییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و بەڕیوەبەرانی یاساوە پێشێل نەکرێ.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular