هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (١٣ی ژوئەنی ٢٠٢١)، پیاوێکی تەمەن ٣١ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتێک کە هاتووە، ئەم شارۆمەندە کوردە لە بڵواری "سەیادی شیرازی" کرماشان لە پردێک خۆی هەڵاوەسیوە و لەم رێگایەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە. هەروەها لە نامەیەکدا کە لە پاش خۆی بەجێی هێشتووە نووسیوێتی بە هۆی گیرۆدە بوونی بە مادە سڕکەرەکان دەستی داوەتە ئەم کارە.
تا ئێستا ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.