دەستبەسەرکرانی مەتین فەرامەرزی،چالاکی کەلتووریی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی بەندکرانی لە مەهاباد

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی،مەتین فەرامەرزی،چالاکی کەلتووریی کوردی خەڵکی شارستانی مەهاباد،دوای بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواسترایەوە.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە دژی نیزام) سزای شەش مانگ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپابوو.

مەتین فەرامەرزی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥، بێ نیشاندانی حوکمی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.ناوبراو دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین