بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، کەمبوونی شیری وشک لە شاری زاهیدان، ئەو بنەماڵانەی کۆرپەیان هەیە لە دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکانی منداڵەکانیاندا تووشی کێشە کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی حاڵوەش، کەمبوونی ئەم ماددە خۆراکییە سەرەکییە، دەستکەوتنی شیری وشکی پێویستی ساوایانی بۆ بنەماڵە بەلووچەکان دژوار کردووە. لەم پێناوەدا، هاووڵاتییان داوای بەدواداچوونی بەپەلەی بەرپرسانی پەیوەندیدار، دابینکردنی شیری وشکی پێویست و چاودێریکردنی ڕەوتی دابەشکردنی لە دەرمانخانەکانی زاهیدان کردووە.
شایانی باسە دەستڕاگەیشتنی بەردەوام بە شیری وشک بۆ ساوا و ئەو منداڵانەی پێویستیان پێیەتی، گرنگییەکی بنەڕەتیی هەیە و دروستبوونی کۆسپ لە دابینکردنیدا دەتوانێت تەندروستی و بارودۆخی خۆراکی ئەوان بخاتە مەترسییەوە.
