هانا: بەپرسی ئەنجومەنی پزیشکانی نەشتەرگەری مناڵانی ئێران رایگەیاند ١٠ پارێزگای ئێران بێبەشن لە پزیشکی نەشتەرگەری منداڵان.
ئەم پارێزگایانە بریتین لە، ئیلام، هورموزگان، بووشەهر، ئەردەبیل، کوهگیلویە و بویر ئەحمەد، کوردستان (سنە)، خوراسانی باشوور، خوراسانی باکوور، سیستان و بلوچستان و سیمنان.
خەڵکی ئەم ١٠ پارێزگایە لەم بوارەدا تووشی کێشە و گرفتی زۆر دەبن.
خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانی وەک باقی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان سەرەتاییترین مافی شارۆمەندانی کۆمەڵگایە و جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ (کە حکومەتی ئیسلامی ئێرانیش واژۆی کردووە)، لە بەندی ٢٥ و خاڵی یەکەمدا ئاماژەی پێدەکا. حکومەتی ئیسلامی ئێران بەرپرسە بۆ دابین کردنی ژیانێکی ستاندارد کە لەگەڵ هەموو پێوەرەکانی ئەمرۆ و جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ بێتەوە.