هانا: رۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٢٤ی مەی ٢٠٢١)، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی سەقز کۆتایی بە ژیانی هێنا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئامین سەعیدزادە" تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سەقز راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتوون ناوبراو بە هۆی کێشەی بنەماڵە دەستی داوەتە خۆکوژی.
شایانی باسە کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و کوردستان. بەڵام جگە لەمانە سیستەم و یاسای پیاومەزنی و بێ مافی ژنان، هەڵاواردنی رەگەزی و بەمێرددانی زۆرەملی و نەبوونی پشتگیری یاسایی لە ژنان هۆکارەکانی تری خۆکوژی ژنانن.