سەقز: کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکاران 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٤ی رەشەمەی ٩٩ بەرامبەر بە ١٤ی مارسی ٢٠٢١، کۆمەڵێک لە کرێکارانی سەقز کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخست. 

بە پێی راپۆرتێک کە بۆ تۆڕی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، ئەم کرێکارانە بە هۆی نەبوونی بێمەی کۆمەڵایەتی لە بەر بینای رێکخراوی دابین کردنی بیمەی کۆمەڵایەتی سەقز دەستیان داوەتە ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە. 
بەرپرسی بیمە کۆمەڵایەتییەکانی سەقز "ئەحمەدزادە" لە وەڵام بە ناڕەزایەتی کرێکاراندا رایگەیاند: هیچ سەهم و بەشێک بۆ ئێوە نییە و ئەگەر مەیلی ئەوەتان هەیە و دەتانەوێ سەهم و بەشێکتان لە بیمەدا هەبێ، پێوەندی بگرن بە "رەحیمی" نوێنەری سەقز لە مەجلیسی شووڕای ئیسلامی. 
ئەحمەدزادە لە حاڵێکدا ئەم وەڵامە بە ئەم داخوازییەی کرێکاران دەداتەوە کە بە پێی "یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی کرێکاران" پەسندکراوی ٢١ی گوڵانی ساڵی ١٣٩٩ی کومیسیۆنی هاوبەشی کار لە مەجیلیس فەسڵی یەکەم لە مادەی ١دا هاتووە: دابین کردن و بەڕێوەبردنی بیمە کۆمەڵایەتییەکانی کرێکاران دەکەوێتە ئەستۆی رێکخراوی بیمەی کۆمەڵایەتی کرێکاران کە لەم یاسایەدا ناوی دەنێن رێکخراو. 

RELATED ARTICLES

Most Popular