هانا: بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکان ٢ کۆڵبەری کورد بریندار بوون.
شەوی شەممە رێکەوتی ١٦ی رشەمە – ٦ی مارسی ٢٠٢١، کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پاوە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران بریندار بوو.
ناسنامەی ئەو شارۆمەندە کوردە "م . ئا" خەڵکی مەریوان راگەیاندراوە.
هەروەها سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە ١٨ی رەشەمەی ٩٩ – ٨ی مارسی ٢٠٢١، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە هەر لەو سنوورە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە لاوە "حوجەت قەزاوەت" راگەیاندراوە.