عەزیز قادرتاج شارۆمەندی کوردی خەڵکی شنۆ، رۆژی چوارشەممە ١٣ی رەشەمە – ٣ی مارسی ٢٠٢١، دوای تەواو بوونی پڕۆسەی لێپرسینەوە کە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنییەتی ورمێ بەڕێوەچووبوو، بۆ بەندیخانەی شنۆ گواسترابۆوە و لە زیندانی ئەم شارەش بۆ شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی هانا:

ناوبراو رۆژی یەکشەممە ١٢ی رێبەندانی ١٣٩٩، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر و دوای ماوەیەک بۆ لێپرسینەوە رەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ورمێ کرابوو.
عەزیز قادرتاج مامۆستای خوێندنگەی سەرەتایی ئاوایی "نەرزیوە" لە ناوچەی شنۆ سەر بە پاریزگای ئازەرباییجانی رۆژئاوایە. تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو مامۆستایە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.