رۆژی یەکشەممە ١٠ی رەشەممە بەرامبەر بە ٢٨ی فێبرواری، کرێکارێکی خەڵکی سەقز کە رێکەوتی ١٤ی رێبەندان کارەبا گرتبووی، بەداخەوە گیانی لەدەستدا.
"ئەحمەد ئەردەڵان" کوڕی "عومەر" کرێکاری ئیدارەی کارەبای سەقەز کە خێزاندارە، رێکەوتی ١٤ی رێبەندان لە کاتی کاردا کارەبا گرتی و رۆژی ١٠ی رەشەممە بە هۆی سووتان و کاری بوونی برینەکانی پاش بەربەرەکانێی زۆر بەداخەوە گیانی لەدەستدا.
کرێکاران لە ئێران بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی کارەوە گیانیان لە مەترسی دایە و وڵاتی ئێران لە ئاستی جیهاندا لەم بارەوە لە پلەی ١٠٢ دایە.