رێژەی خۆکوژییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا روو لە پەرەسەندن دایە!
رۆژی ١شەممە رێکەوتی ١٩ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٧ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی کچێکی تەن ١٤ ساڵ بە ناوی "سارا میرەکی" کچی "محەممەد" دانیشتووی ئاوایی "سۆفیئاوا"ی سەر بە شاری جوانڕۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا گەیشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
ئەم هەواڵە بە دوای گەیشتنی زانیاریی لە ناو خۆی وڵاتەوە نوێ دەکرێتەوە.