هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

شەوی پێنجشەممە ۹ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “جەماڵ قاسمی”، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزه ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

جەماڵ قاسمی، ئەندامی‌ ئەنجومەنی ژینگەیی “ژینکۆ”ی شنۆیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular