خۆ کۆشتنی دوو کچی گەنجی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ، لە پارێزگای کرماشان.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، ڕێکەوتی ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی-٢٦ی ژانوویەی ٢٠٢١ی زایینی، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان بە ناوی نێرگس موحەممەدی میرحەساری و خەڵکی گۆندی قەرەبڵاغ، سەر بە شاری سەرپولی زەهاو(سرپل زهاب) بە هۆی گۆشاری ئابووری و هەژاری خوی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.
هەر بە پێی ئەو هەواڵە، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندان-٢٧ی ژانوویە، کیژۆڵەیێکی تەمەن ١١ ساڵان و پۆلی پێنجی سەرەتایی بە ناوی لەیلا ڕەزایی، خەڵکی شاری سەحنە لە پارێزگای کرماشان، بە هۆی هەژاری، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێی ئاماژەیە؛ گۆشارە کۆمەڵایەتی و کەلتووریەکان بۆ سەر ژنان لە کوردستان و ئێراندا و بەرتەسك کردنەوەی ژیان و هەڵاواردنی ڕەگەزی، ڕێژەی خۆکۆشتنی لە ناو ژنان بەرز کردوەتەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular