بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە،ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥،کەماڵ مەسعوودی،هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد،دوای بانگ کردنی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی داواکاری گشتی و شۆڕشی ئەو شارە،بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی تەعزیری دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی مەهاباد گواسترایەوە.
بەگوێرەی زانیارییە وەرگیراوەکان،ئەم هاوڵاتییە لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٥دا،لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە دژی نیزام) سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرابوو.
جێگەی ئاماژەیە،کەماڵ مەسعوودی لە مانگی سەرماوەزی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە،ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن ئازاد کرابوو.
