بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٥،کرێکارێک بە ناوی (ڕەحمان سەعیدی)خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی باوان سەر بە ناوچەی سۆماوبرادۆست لە ورمێ،لە کاتی کارکردندا لە گەڕەکی گوڵشەهری ورمێ،بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان،ڕەحمان سەعیدی لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی بیناسازیدا لە بەرزاییەوە بەربووەتەوە و بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە،بەردەوامبوونی ڕووداوە کوژەرەکانی کار لە ئێران،نیشاندەری لاوازیی جیدیە لە ڕەچاوکردنی پێوەرەکانی پێڕاگرتنی سڵامەتی، نەبوونی چاودێری پێویست و بێبایەخی پێکهاتەییە بە مافی ژیان و ئاسایشی گیانی کرێکاران،بابەتێک کە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافە بنەڕەتییەکانی ئەوان دادەنرێت.
