رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادارکراوەتەوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، ئازاد رەحمەتی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی بانە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە هانا گەیشتووە، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵ و بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەو شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ئازاد رەحمەتی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە. هەروەها دەزگای بەرپرسیاری دەستبەسەر کردن، هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە بە خێزانەکەی ڕانەگەیندراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نیگەرانی بەرامبەر نادیاری چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئازاد رەحمەتی دەردەبڕێت و ڕایدەگەینێت پێویستە بە زووترین کات هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەو ڕوون بکرێتەوە و ڕێگای پێ بدرێت دەستی بە پارێزەر بگات و چاوی بە خێزانەکەی بکەوێت.
