خەبات دێهدار سزای ساڵیک بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی جەریمەی بە سەردا سەپێندرا

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، خەبات دێهدار، چالاکوانی کرێکاری، مەدەنی و ژینگە پارێزی و بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی سنە، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای ساڵێک بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پێنج ملیۆن تمەن جەریمەی بە سەردا سەپێندراوە.

بە پێی سزای دەرچوو، جێبەجێ کردنی سزای بەندکردن هەڵپەسێردراوە و ناوبراو پێویستە سێ مانگ جارێک سەردانی دامەزراوە ئەمنییەکان بکا و ئامادەبوونی خۆیی تۆمار بکات.

خەبات دێهدار لە ئەندامانی گروپی کولتووری و شاخەوانی “چل چەمە” شورای بەڕێوەبردنی کەمپەینی داواکردنی ئاو و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاوی شاری سنە و سکرتاریەتی هاوبەشی چالاکانی مەدەنی ئەم شارەیە.

ئەم چالاکی مەدەنییە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هاوکات هێزە ئەمنییەکان چوونە پاڵی باوکی ئەو و وێڕای پشکنینی ماڵەکەیان دەستیان بە سەر کۆمەڵێک کەلوپالی کەسی بنەماڵەکەدا گرت.

خەبات دێهدار دوای ٣٢ ڕۆژ دەستبەسەری ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

شایانی باسە، ئەو پێشتریش بە هۆی چالاکییە کرێکاری و سنفییەکانی لە حاڵەتی جۆراوجۆردا دەستبەسەر و سزا دراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین