مێحراب عەبدولڵا‌زادە لەپاش ئەشکەنجە و ئازار و دۆسیەیێکی گوماناوی لە سێدارە درا

کۆماری ئیسلامیی زیندانییەکی دیکەی سیاسی کوردی لە سێدارە دا .
مێحراب عەبدولڵا‌زادە لەپاش ئەشکەنجە و ئازار و دۆسیەیێکی گوماناوی لە سێدارە درا

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سزای سێدارەی مێحراب عەبدولڵا‌زادە، زیندانیی سیاسی کورد کە لە کاتی شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی» دەستبەسەر کرابوو،بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٥، لەلایەن دەزگایی دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێ کرا. میدیای پەیوەندیدار بە دەسەڵاتی دادوەری دوای جێبەجێکردنی سزای سێدارە، تاوانی ناوبراوی بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە کوژرانی ئەندامێکی بسیج ڕاگەیاند.

مێحراب عەبدولڵا‌زادە، لەدایکبووی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٣٧٦، کوڕی محەممەدئەمین، خەڵکی ورمێ و دانیشتووی گەڕەکی وەلیعەسر بوو. ئەو لە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە کاتی ناڕەزاییە سەراسەرییەکان دوای کوژرانی حکومەتیی ژینا ئەمینی، لە شوێنی کارەکەیدا لەلایەن هێزەکانی دەزگایی زانیاریی سپای پاسداران دەستبەسەر کرا و بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوە ئەمنیەتیە لە ورمێ گواسترایەوە.

دۆسییەی مێحراب عەبدولڵا‌زادە هەر لە کاتی دەستبەسەرکردنەوە پێشێلکردنی گەورەی یاسایی بووە . بەپێی زانیارییەکان، ئەو لە ماوەی لێکۆڵینەوەدا لەژێر فشارێکی توندی جەستەیی و دەروونی دا بوو بۆ ئەوەی دان بە تاوان دابنێت. ڕاپۆرتەکان ئاماژە دەکەن کە دانپێدانانەکانی پەیوەندیدار بە ئەو لە دۆخی ئەشکەنجە، هەڕەشە و فشارێکی ئەمنیەتی وەرگیراون و ئەو لە قۆناغە هەستیارەکانی دەستبەسەرکردن، لێکۆڵینەوە و دادگاییدا لە مافی دەستگەیشتنی کاریگەر بە پارێزەری سەربەخۆ، چاوپێکەوتنی ڕێکوپێک لەگەڵ بنەماڵە و دەرفەتی بەرگریی ڕاستەقینە بێ‌بەش بووە.
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی نەجەف‌زادە، مێحراب عەبدولڵا‌زادە ی بە دۆسییەی پەیوەندیدار بە کوژرانی سەید عەباس فاطمیە، ئەندامی بسیج، بە سێدارە سزا دا. لە ڕاپۆرتە پەیوەندیدارەکاندا، تۆمەتەکان وەک «بەغی»، «ئەفساد فی‌الارض» و «بەشداری لە کوشتنی بە ئەنقەست» ئاراستەی کراون. بەڵام، ئەوەی لەم دۆسییەدا دیارە، نەک تەنیا ئاستی نزمی لێکۆڵینەوە، بەڵکو خراپیی پرۆسەی دادگایی، پشتبەستن بە ڕاپۆرتە ئەمنیەتیەکان، چاوپۆشی لە ئەشکەنجە و نەبوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و ڕوون بۆ بەڵگەکانی بەرگرییە.

بڕیاری سێدارەی مێحراب عەبدولڵا‌زادە لەلایەن دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرا و داوای پێداچونەوەی ڕەت کرایەوە. لە وەها دۆسییەک کە بە سزادانی سەندنەوەی ژیان دەگات، هەر جۆرە باسکردن سەبارەت بە ئەشکەنجە، دانپێدانانی زۆرەملێ، بێ‌بەشکردن لە پارێزەر، ناڕوونی بەڵگەکان یان دەستێوەردانی دامەزراوە ئەمنییەتیەکان ، جێبەجێکردنی سزا دەبێ تا دووبارە بوونەی لێکۆڵێنەوی سەربەخۆ و کارێگەر ڕابگیرێت. بەڵام، دەزگایی دادوەریی کۆماری ئیسلامی نەک هەر ئەم کێشە بنەڕەتییانە چارەسەر نەکرد، بەڵکو دۆسییەێکی تێکەڵ بە زۆرەملێ، ناڕوونی و زاڵبوونی ئەمنیەتی گەیاند بۆ قۆناغی جێبەجێکردنی سزا.

جێبەجێکردنی سزایی مێحراب عەبدولڵا‌زادە دوای گواستنەوەی بۆ ژووریی تاکەکەسی و لە کەشێکی بێ‌ئاگاداری و نەبوونی ڕاگەیاندنی ڕوون ڕوویدا. پێشتر ڕاپۆرت درابوو کە ئەو دوای ناڕەزایی لە هەڵسوکەوتی سووکایەتی‌ئامێز لەگەڵ خێزانی زیندانییان لە هۆڵی چاوپێکەوتنی زیندانی ناوەندی ورمێ، بە فەرمانی سەرۆکی زیندان، بە دەستبەند و پێبەند گواسترایەوە بۆ ژوری تاکەکەسی. ئەم شێوازە لە هەسوکەوت لە نزیک کاتی جێبەجێکردنی سێدارەدا، نە تەنیا پێشێلکردنی کرامەتی مرۆڤی زیندانییە، بەڵکو دەریدەخات کە مردن لە دۆسییەی سیاسی و ئەمنییەتیەکاندا بووە بە ئامرازێکی ڕێکخستنی ناوخۆیی، ترساندن و تۆڵەی حکومەتی.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا جێبەجێکردنی سزای سێدارەی مێحراب عەبدولڵا‌زادە بە توندترین شێوە مەحکوم دەکات و ئەوە بە نموونەیەکی ئاشکرای سەندنەوەی سەرەڕۆیانەی مافی ژیان دەزانێت. سێدارەێک کە دوای دەستبەسەرکردنی ئەمنییەتی، ئەشکەنجە، دانپێدانانی گوماناوی، بێ‌بەشکردن لە پارێزەری سەربەخۆ، دادگای ناسەربەخۆ و لێکۆڵینەوەی ناڕوون جێبەجێ بکرێت، بەتەواویی نایاساییە. وەها سزاێیک نەک جێبەجێکردنی دادوەری، بەڵکو گۆڕینی بڕیارە ئەمنییەتیەکانە بۆ شێوەیەکی دیاریکراوی دادوەریی.

هانا کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسیاری ڕاستەوخۆی گیان لەدەستدانی مێحراب عەبدولڵا‌زادە دادەنێت. لەم دۆسییەدا، دەسەڵاتی دادوەری نە وەک پارێزەری مافی ژیان، بنەمای بێتاوانی، مافی بەرگری و قەدەغەی ئەشکەنجە، بەڵکو وەک بازووی جێبەجێکاری ڕێکخراوە ئەمنییەتیەکان کاریکردووە.
لە سێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی کورد، ئەویش لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی»، بەردەوام بوونی سیاسەتی مەترسیداری سڕینەوەی ناڕازیان ، زیندانییانی سیاسی و هاووڵاتیانی کوردە، لە ڕێگایی بەیاسایی کردن؛ سیاسەتێک کە ئامانجی نە دۆزینەوەی ڕاستی و جێبەجێکردنی دادوەری، بەڵکو دروستکردنی ترس، کپبکردنی ناڕەزاێەتی و سەپاندنی دەسەڵات لە ڕێگای مردنە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوای وەستاندنی دەستبەجێی هەموو سزاکانی سێدارە دەکات و خوازیاری لێکوڵینەوەی سەربەخۆ و کاریگەرە لە سەر ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ، دڵنیایی دان بە دەستگەیشتنی تۆمەتباران بە پارێزەری سەربەخۆ، کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی دامەزراوە ئەمنییەتیەکان لە دۆسییە دادوەرییەکان، و وەڵامدانەوەی بەرپرسانی دادوەری، ئەمنییەتی و زیندان لە پرۆسەی دەستبەسەرکردن، لێکۆڵینەوە، دادگایی، گواستنەوە بۆ ژووری تاکە کەسی و جێبەجێکردنی سزای مێحراب عەبدولڵا‌زادە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین