ئاودانان لێدان و ئەشکەنجەی توندی دایکی سەید حەمزە هاشمی هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی کوڕەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠٥، دایکی سەید حەمزە هاشمی لە کاتی هەوڵی دەستگیرکردنی کوڕەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە توندی لێیدراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، ئەو شارۆمەندە دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێیدراوە، ئەم هاوڵاتییە بەهۆی تێکچوونی باری جەستەیی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، هەروەها باس لەوە کراوە کە باری تەندروستی ناجێگیرە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پێشتر هەواڵی دەستگیرکردنی سەرەڕۆیانەی سەید حەمزە هاشمی لە شەوی شەممە ٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠٥ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ئاودانانی بڵاوکردەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی وردەکاری باری تەندرووستی دایکی، هەروەها شوێن و بارو دۆخی یاسایی سەید حەمزە هاشمی لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین