دەستبەسەرکردنی سەید حەمزە هاشمی بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە جەریانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئاودانان

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون؛ ئێوارەی شەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، کاسبکار و بازاڕییەک بە ناوی «سەید حەمزە هاشمی» خەڵکی ئاودانان، لە دوای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران، لە دووکانەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ جۆرە زانیارییەکی ورد لەبارەی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین