پیرانشار؛ عەبدوڵڵا نەبی‌زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (٤ی مەی ٢٠٢٦)، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەبدوڵڵا نەبی‌زادە”، خەڵکی گوندی “چیانە”ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی ئەم هاووڵاتییە و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین