مانگرتنی کەژاڵ ڕەحمانی لە خواردن لە ژووری تاکەکەسی

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مرۆڤی هانا؛ کەژاڵ ڕەحمانی ڕۆژی ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ لەگەڵ هاوسەرەکەی عیسا فەیزی و براکەی دانیال ڕەحمانی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر بوون، دژ بە دەستبەسەرکردنی خۆی و ئەندامانی بنەماڵەکەی، لە ژووری تاکەکەسیی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە مانی لە خواردن گرتووە.

هەروەها، لەگەڵ تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانیدا، دامەزراوە ئەمنییەکان تائێستاهیچ زانیاریک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ئەم سێ کەسە نادەن . ئەم سێ هاوڵاتییە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکردنیانەوە تائێستا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هاوکات لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە درێژەی دەستبەسەربوون ، ڕاگرتن لە ژووری تاکەکەسی، نادیاری چارەنووسی و بێبەشکردنیان لە مافە یاسایییەکانیان، داوای ڕوونکردنەوەی خێرا لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە دۆخی ئەم سێ هاوڵاتییە و هەروەها ڕێزگرتنی تەواو لە مافەکانیان بە گوێرەی یاساکانی ناوخۆیی و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکات .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین