ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٥، «ئارمین پیرانی»، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی سێ مانگ و چواردە ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ماپارەی دەڕەشار گواستراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، بەڕێز پیرانی پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. دەستبەسەرکردنی ناوبراو لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی «عەلیڕەزا سەیدی»، لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ئەو ساڵەدا بووە.
