دەستبەسەرکردنی عەلی ئەسکەندەری لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکان لە ئیلام

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی گولانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی «عەلی ئەسکەندەری»، ٤١ ساڵە و خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکان دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو هەواڵانەی بۆ هانا هاتوون ، هێزە ئەمنیەتیەکان بێ‌بەڵگە و بڕیاری دادوەری، هەڵیان کووتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بە شێوەێکی توندئاژوو دەستبەسەریان کردوە.

جێگای ئاماژەیە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دیار نییە لە لایەن کام دامەزراوە و بە کام هۆکار و تومەت دەستبەسەرکراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین