بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ شەوی سێشەممە ٨ی گولانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی «کامران ڕەسوڵنژاد»، تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی گوندی نەستان سەر بە سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست هانا گەیشتووە ، دەستبەسەرکردنی کامران ڕەسوڵنژاد بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ئەنجام دراوە.
شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئاراستەکراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.
