دەستبەسەرکردنی مەنسوور باسامی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، مەنسوور باسامی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «بێساران» و نیشتەجێی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، هێزە ئەمنییەکان بە سەردانیکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم هاووڵاتییە، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.

دوای تێپەڕبوونی چەندین کاتژمێر بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنیدا، بنەماڵەی بەڕێز باسامی هێشتا لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو بێ‌ئاگان. بەردەوامیی ئەم بێدەنگییە، نیگەرانییەکانی لەسەر دۆخی یاساییی ئەم هاووڵاتییە و ئەگەری بێبەشکردنی لە مافە بنەڕەتییەکانی کەسێکی دەستبەسەرکراو، لەوانە مافی ئاگاداربوون لە هۆکاری دەستبەسەرکردن، مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و مافی پەیوەندی بە بنەماڵەوە، زیاد کردووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین