بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، شەوی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، ناڕازییەک بە ناوی شایان مەردانی خەڵکی ئاودانان، لە دوای ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژی ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
