بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، پەیام حسێنی تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی شاری کامێران، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ساڵێک بەندکرانی تەعزیری دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی کامێران ڕاگوێزراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە پێشتر لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەو دوای دادگایی کرانی سزای ساڵێک بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرابوو کە سزاکە لە ڕۆژانی ڕابردوودا جێبەجێ کراوە.
