ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە دوای ٢٨ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی ئەنوەر قۆربانی کە هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای کامیارانە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و بار جەستەیی و شوێنی دەستبەسەرکردنی لە بەردەستدا نییە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، بەڕێز قوربانی دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و لەوەتەی دەستگیرکراوە، مافی بینینی پارێزەر و پەیوەندی تەلەفۆنی یان چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە.
ئەنوەر قوربانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەکەلێوەی ١٤٠٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵە تایبەتەکەی خۆی لە ناوچەی کامیاران بەبێ فەرمانی دادوەری و بە بەکارهێنانی هێز دەستگیرکرا. لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەیان پشکنی و دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلی کەسیدا گرت.
شایانی باسە تا بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکارەکانی دەستگیرکردنەکەی، شوێنەکەی، یان تۆمەتەکانی دژ بەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
