بەردەوامی دەستبەسەری مۆنا مەلەکی شارۆمەندی خەڵکی سنە

مۆنا مەلەکی شارۆمەندی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی سنە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پوشپەڕی ١٤٠٥، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، مۆنا مەلەکی دوای دەستبەسەرکران بۆ ژووری تاکەکەسی بەندی ژنان لە بەندیخانی سنە ڕاگوێزراوە و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە و گوشار ئەمنییەتیدایە.

لەگەڵ تیپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بە سەر کاتی دەستبەسەرکردنیدا، ئەو هێشتا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێز و پەیوەندی تەلەفونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. دامودەزگا ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ جۆرە ڕوونکردنەوەیەکیان لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە نەداوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای بەدواداچوونی بەردەوام لە سەر دۆسیەکە، جارێکیتر لەئاست بەردەوامی دەستبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکان و بێبەش کردنی دەستبەسەرکراوان لە مافە سەرەتاییەکانیان هۆشداری دەدات و داوای ئازاد کردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی مۆنا مەلەکی دەکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین