ئازادی خەبات فەدایی و موحسێن حوسێن پەناهی لە بەندیخانەی سنە بە دانانی بارمتەی قورس

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانەوە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥، خەبات فەدایی و موحسێن حوسێن پەناهی دوای ١١ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بۆ هەرکامەیان، بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کراون.

شایانی باسە، خەبات فەدایی هونەرمەندی خەڵکی ئاوایی بۆریەری سەر بە سەوڵاوا، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە بەردەم ماڵەکەی لە مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، هەروەها موحسێن حوسێن پەناهی تەمەن ٣٧ ساڵ و لە چالاکوانانی ژینگەپارێزی سنە، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، دوای بانگ کردنی بۆ ئیدارەی چاودێری شوێنە گشتییەکان (ئەماکن) دەستبەسەر کرابوو.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری ورد دەربارەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو شارۆمەندە وە هەروەها وردەکاری دۆسیەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین