دەستبەسەرکرانی بەیان قادری لە پیرانشار دوای پشکنینی ماڵەکەی و بانگ کردنی لە ڕێگەی بنەماڵەوە

بە پێی ئەو زانیارییانە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، بەیان قادری، کچی عەزیز، خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥، دوای ڕۆیشتنی بۆ دەزگایەکی ئەمنی دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژێک پێش دەستبەسەرکردن، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی بەیان قادری، ماڵەکەیان پشکنیوە و باوکی ئەو بە ناوی عەزیز قادریان دەستبەسەر کردووە. ئەو دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کراوە و دوای لێ کراوە کچەکەی ڕۆژی دوایی خۆیی بە دامودەزگا ئەمنییەکان بناسێنێت.

بەیانی قادری ڕۆژی شەممە دوای سەردانی بۆ دامەزراوەی ئەمنی پەیوەندیدار، دەستبەسەر کراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دامەزراوەی بەرپرسیاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دڕاونەتە پاڵ بەیان قادری دیاری نەکراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین