گدگڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و مەهاباد، دوای تێپەڕاندنی چەندین مانگ لە دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراون.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ڕۆژی شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٧ی ژوئینی ٢٠٢٦)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی «عیزەدین پسوپێش»، «شەهرام پسوپێش» و «سەباح بیوارە»، دوای چەندین مانگ دەستبەسەرکران، هەر کامێکیان بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار تمەنی، تا کۆتاییی قۆناغەکانی دادگاییکردن بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
هەروەها، لە هەمان ڕۆژدا، «جەلال عەلەوی»، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «کۆسەکەرێز»ی سەر بە شاری مەهاباد، دوای تێپەڕبوونی ١٠٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، بە دانانی بارمتەیەکی ١٠ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
لەسەر بنەمای زانیارییەکان، جەلال عەلەوی بەرەبەیانی هەینی ٢٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٤، بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان گواسترابووەوە. لە تەواوی ماوەی دەستبەسەریدا، بنەماڵەکەی لە بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی بێئاگا بوون.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر پرۆسەی پێڕاگەییشتن بە دۆسیەی ئەم چوار هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان، لەبەردەستدا نییە.
