هانا: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی”١ی نوامبری٢٠٢٢” دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “سەهەند ئاقاجانی” و “ئاریا کەبوودوەند” خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هەروەها لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا، ڕۆژی پێنجشەممە "٢٧ی ئوکتۆبری٢٠٢٢"هاووڵاتییەک بە ناوی "سیامک داوودی" کوڕی محەممەد سدیق خەڵکی سنە، لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی سیرۆس لەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا وبردویانە بۆ یەکێک لە بنکەی ڕاگیرانی ئیدارەی ئیتلاعات ئیران.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.