ئاشکرابوونی ناوی ١٩ کەس لە شارۆمەندانی دەستبەسەرکراو 

هانا: بەپێی سەرچاوە ھەواڵی ھانا ،لە رۆژانی ڕابردوو سەدان شارۆمەندی کورد لە درێژەی نارەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان ،بە کوشتنی حکوومەتی مەھسا ئەمینی ،لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر کراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ ناوی ١٢ کەس  لە دەستبەسەرکراوان ،بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا ئاشکرا بووە و بەم شێوەیە :
١- فەریاد بێھنام ئەیناخی ٢٥ ساڵە و خەڵکی پاوە لە شاری ڕەوانسەر
٢- عەلی موھاجر شارۆمەندی ٣٨ ساڵە و خەڵکی پیرانشار 
٣- سیروان حەسینی خەڵکی سنە 
٤- سالار ئەحمەدی ٣٤ ساڵە ،خەڵکی ئاوایی «کچلە» و دانیشتووی کامێران 
٥- سەلیم نووری خەڵکی ماکۆ و دانیشتووی شیراز
٦- شاھرۆخ موسازادە فەرمانبەری یەکێک لە دەرمانخانەکانی مەھاباد 
٧- شیوا کیانفەر ١٧ ساڵە و خەڵکی ورمێ 
٨- پەروا حەسینی ١٧ ساڵە و خەڵکی سەوڵاوا
٩- شەنیا حەسینی ١٧ ساڵە و خەڵکی سەوڵاوا 
١٠- ئەشکان ئیبراھیمی ١٧ ساڵە و خەڵکی سەوڵاوا 
١١- ئاریا مورادی ١٧ ساڵە و خەڵکی سەوڵاوا 
١٢- موبین مورادی ١٧ ساڵە و خەڵکی سەوڵاوا 
١٣- دیاکۆ حسێنزادە ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەقز 
١٤- سرووش ئەحمەدی خەڵکی سنە و خوێندکاری زانستگای خاجە نەسیری تاران 
١٥- پەری خزری خەڵکی بانە 
١٦- رۆژان محەممەدی ٢٠ ساڵ و خەڵکی کرماشان 
١٧- ئەمیر غەیاسی ٢٨ ساڵ، وەرزشکار و خەڵکی سنە 
١٨- ئاکام نێعمەتی ١٩ ساڵ و خەڵکی سنە 
١٩- ئەمین کەریمی هونەرمەنی کۆمێدکار و خەڵکی ورمێ 

شایانی باسە کە ھێزە ئەمنیتیەکان ھێرشیان کردووەتە سەر دەبیرستانی «کاظمی» و دەبیرستانی کچانەی «سمیە» ،لە شاری پاوە و ٥ قوتابیان دەستبەسەر کردوە.

جێگەی ئاماژەیە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم ھەواڵە ھیچ جۆرە زانیاریەک ،لە چارەنووسی دەستبەسەر کراون لە بەر دەستدا نیە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular