بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، چوار شارۆمەندی خەڵکی ئاواییەکانی ناوچەی مەرگەوەری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزران.
ناسنامەی ئەم کەسانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، مەجید ئەبتهاج خەڵکی ئاوایی زیوە و واحد شەعبانی، بەهار ئەسەدی و ساڵح دەربوبەچیچەک خەڵکی ئاوایی گەسیان، سەلمێنراوە.
بە هەژمار کردنی فەرهەنگ دێهقان خەڵکی ئاوایی دزەی مەرگەوەر کە دەستبەسەر کردنی لە هەمان ڕۆژدا لە لایەن هاناوە ڕاپۆرت کرابوو، ژمارەی شارۆمەندانی دەستبەسەر کراو لە ئاوایییەکانی ئەم ناوچەیە گەیشتە پێنج کەس.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتاتە ئەگەرییانەی درابێتنە پاڵ ئەم چوار شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
