جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی مستەفا وسوقی لە بەندیخانەی ناوەندی خورەماوا

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، سەرلەبەیانی چوارشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، سزای سێدارەی مستەفا وسوقی، بەندکراوی تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی نوراوا (دلفان)ی سەر بە پارێزگای لورستان، لە بەندیخانەی ناوەندی خوڕەماوا جێبەجێ کراوە.

مستەفا وسوقی خێزاندر و باوکی سێ منداڵ (کوڕێک و دوو کچ) خەڵکی ئاوایی ریواسانی سەر بە ئیتیوەندی باشوور، نزیک سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵدەرییە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی و دامودەزگا دادوەرییەکان، هیچ هەواڵێکیان لە سەر لە سێدارەدانی مستەفا وسوقی بڵاو نەکردووەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین