بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی ، «سەلام (شاهین) ئازەری»، هاووڵاتیی تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی نەغەدە و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، ناوبراو هێشتا لە پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەشە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی تا ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە.
سەلام ئازەری پێشتریش پێشینەی دەستبەسەرکران و مەحکوومبوونی لە کەیسه سیاسییەکاندا هەبووە. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنەوە، تۆمەتە ئەگەرییەکان، ناوەندی دەستبەسەرکەر و ناوەندی قەزاییی بەدواداچوونکار بە کەیسه کەی لەبەردەستدا نییە.
