بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی دووشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٥، مەولود ڕوستا و سەعدون دەستاری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «حەسەننووران» سەر بەشاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بێ بەڵگەو بڕیاری دادگا، لە ناو ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردن بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. مەولود ڕوستا دوای چەند کاتژمێرێک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بووە، بەڵام زانیارییەک دەربارەی بڕی بارمتە و تۆمەتەکانی بەردەست نییە.
سەعدون دەستاری هێشتا دەستبەسەرە و تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک دەربارەی شوێنی راگرتن و دۆخی ئەو بڵاونەکراوەتەوە. هەروەها دەزگای دەستبەسەرکەر، هۆکار و تۆمەتی دەستبەسەری ناوبراو ڕوون نییە.
