کوژرانی یوسف مامەپور لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری سەردەشت

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە به هانا گەیشتووە، سەر لە بەیانی پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥، گروپێک لە کاسبکارانی سنوور لە بەردەسپییانی سەردەشت، لە کاتێکدا کە نزیکەی ٢٣٠ مەڕیان لەگەڵ بووە، بە چەکی قورس لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە بە ئامانج گیراون.

لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە، یوسف مامەپور کاسبکاری تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “وردێ”ی سەردەشت، خێزاندار و باوکی کوڕێکی ساوا، بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک کوژراوە.

دوای ئەم ڕووداوە، هێزەکانی پاسەوانی سنوور دەستیان گرتووە بە سەر سەرجەمی ٢٣٠ مەڕەکەدا و ڕایانگوێزاون. تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری زیاتر لە سەر چۆنیەتی دەسپێکی تەقەکردنەکە و بارودۆخی ئەو کاسبکارانەی تر، لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین