بەپێی زانیارییەکانی هانا، ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسوڵیفەرد، دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان، لە دۆسیەی پەیوەندیدار بە ئامێرەکانی ستارلینک، لە کوێ گشتی دا بە چوار ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دراون.
لقی دووی دادگای تاوانی بۆکان، هەر کام لەم دوو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی «کڕین و فرۆشتنی ئامێرەکانی ستارلینک» بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری سزا داوە.
ڕەحیم شیلانی، لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٤، و ئازاد ڕەسوڵیفەرد، لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٩، ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرابوون. بەپێی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنیەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنیاندا هیچ بەڵگە و بڕیارێکی دادگایان پێ نەبووە.
ئەم دوو کەسە دوای ٥٢ ڕۆژ مانەوە لە گرتووخانەێکی ئەمنییەتی، بۆ زیندانی بۆکان گواسترابوونەوە و لە کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٥دا دوای سێ مانگ لە دەستبەسەری، هەر کامیان بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد ببون.
بەپێی زانیارییەکانی هانا، ئەم دوو هاووڵاتییە لە زۆرینەی ماوەی دەستبەسەرییاندا لە دەستگەیشتن بە پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کرابوون. هەروەها ڕاپۆرتگەلێک لە سەر گوشار و ئەشکەنجەی جەستەییان لە کاتی لێپرسینەوەکان، گەیشتووەتە هانا.
هانا جەخت دەکاتەوە کە لە هەر دادگاییەکی تاوانیدا، بەڵگەکانی دژی تۆمەتبار دەبێت بە ڕێکاری یاسایی و ڕەوا بەدەست هاتبێت. دانپێدانان، زانیاری یان هەر بەڵگەیەک کە لە ئەنجامی ئەشکەنجە، ناچارکردن یان گوشارەوە بەدەست هاتبێت، هیچ بەهاێکی یاسایی نییە کە بتوانرێت لە سزادانی تاوندا پشت پێ ببەسترێت. ئەم بنەمایە نەک تەنیا ڕێکارێک بۆ دڵنیابوون لە دادگایی دادپەروەرانەیە، بەڵکو قەدەغەکردنی ئەشکەنجە و بێبەهابوونی دانپێدانانی بەدەستهاتوو لە ئەشکەنجە لە یاساکانی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشدا بە فەرمی ناسێنراوە.
لەو ڕوانگەیەوە، ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ئەشکەنجە، بێبەشکردنی درێژخایەن لە پارێزەر و شێوازی دەستبەسەرکردنی ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسوڵیفەرد، ڕەوایی بەڵگەکانی بەکارهێنراو لە دۆسیەکەدا و لە ئەنجامدا بنەمای یاسایی سزادانیان، بە تەواوی لە ڕەوایی یاسایی بەری دەکات.
