لە سێدارەدانی فەرزاد سوبحانی؛ پێشێلکاری ئاشکرای قەدەغەی لە سێدارەدانی منداڵان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی چوارشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥، سزای قەساسی نەفس (سێدارە)ی فەرزاد سوبحانی، لاوی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی ئاوایی گردەقیتی سەر بە شاری نەغەدە، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەو لە کاتی ڕوودانی تاوانی وەپاڵدراو، تەمەنی تەنها ١٦ ساڵ بووە.

فەرزاد سوبحانی ڕۆژی دووشەمە ٥ی گەلاوێژ، لە بەندیخانەی نەغەدە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزرا و دوای دوو ڕۆژ لە سێدارە درا. تا ساتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی دادوەری کۆماری ئیسلامی هەواڵی جێبەجێ کرانی ئەم سزایەیان بە فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە.

لە یاسای نێونەتەوەییدا، پێوەر تەمەنی کەسەکان لە کاتی ئەنجامدانی تاوانە و لە سێدارەدانی کەسێک کە لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا کەمتر لە ١٨ ساڵ بێت، بە تەواوەتی قەدەغەیە. تێپەڕبوونی کات، گەورە بوون یان وەسفکردنی سزاکە بە قەساس ئەم قەدەغە کردنە لانابات.

لە سێدارەدانی فەرزاد سوبحانی پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی ژیانە. بەرپرسیارێتی ئەم کارە لە ئەستۆی هەموو ئەو پەرپرسانەدایە کە بە زانینی تەمەنی تۆمەتبارەکە، بەشدارییان لە دەرکردن، پەسەندکردن و جێبەجێ کردنی سزاکەدا کردووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین