بەپێی ئەو زانیارییانەی بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، دوای تێپەڕبوونی ١٤٢ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی ئارمان خالقپەنا، ٣٤ ساڵە ،خەڵکی سەقز، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و چارەنووسی نییە.
ئارمان خالقپەنا ڕۆژی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەربوونی شێخ زاهید شەهابی، لە ڕێگای سەقز بۆ بانە و لە نزیک مامەشا، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە قاچیەوە بە توندی بریندار بووە.
دوای دەستبەسەرکردن لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستراوەتەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا، هیچ پەیوەندی یان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بنەماڵەی نەبووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هەوڵی بەردەوامی بنەماڵەی بۆ ئاگاداربوون لە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی چارەسەری و دۆسییەکەی ، بێ ئاکام ماوەتەوە و دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان هیچ خۆرە وڵامێکیان نەداوەتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا جەخت دەکاتەوە کە ڕاگرتنی درێژخایەنی کەسێکی بریندار لە شوێنێکی نادیار و بێبەشکردنی بنەماڵەکەی لە زانینی دۆخی ئەو، پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافە بنەڕەتییەکانی کەسی دەستبەسەرکراوە. لە ڕوانگەی یاساییەوە، بەرپرسیاریی تەواوی پاراستنی ژیان، تەندروستی، چارەسەر و ئەمنیەتی ئارمان خالقپەنا لە ئەستۆی دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە
