‌دەستبەسەرکرانی سەردار سۆهرابی بلاگەری کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (١٩ی ژوئیەی ٢٠٢٦)، «سەردار سۆهرابی»، بلاگەری تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی مەریوان و نیشتەجێی سنە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەتی فەراجا لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە لە پاش بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی، بە مەبەستی پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران و خستنەڕووی داواکارییە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکان، ئەنجام دراوە. ناوبراو دوای دەستبەسەرکران بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە.

هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئەم بلاگێڕە، لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی بە فەرمانی پۆلیسی چاودێریی شوێنە گشتییەکان (ئەماکن) داخراوە و تەواوی پۆستەکان، ڤیدیۆکان و ناوەڕۆکە بڵاوکراوەکانی تری بە تەواوی سڕاونەتەوە.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەر بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە و پرۆسەی پێڕاگەییشتن بە دۆسیەکەی، زانیاریی زیاتر لەبەردەستدا نییە.

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها