بانگ کرانی واحد سەیدە چالاکی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی پوشپەڕی ١٤٠٥، واحد سەیدە، شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد، چالاکی کرێکاری، بەندکراوی سیاسی پێشوو و ئەندامی پێشووی کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ هاوکاری رێکخراوەکرێکارییەکان، لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونیەوە لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بانگ کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری بانگ کران و وردەکاری دۆسیەکەی لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین