هانا: ڕۆژی هەینی ٢٦ی پوشپەڕی ١٤٠٥، خەلیل پەرەندەک، شەهاب سلێمانی و ئیدریس گوڵ محەمەدی، سێ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی روانسەر، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراون.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم کەسانە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. شەهاب سلێمانی پارێزەرە و خەلیل پەرەندەک لە چالاکانی ناسراوی ژینگە پارێزی و لە بنەماڵەکانی دادخوازی کوردستانە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر شوێنی ڕاگیران، دۆخی یاسایی و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم سێ شارۆمەندە، هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
