بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی شەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥، بێهنام مەلوودی، خەڵکی شنو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان هێرشیانکردووتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و پاش شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەی، دەستبەسەریان کردوە . هەروەها هەواڵەکان باس لە لێدانی ناوبراو لە لاێەن هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی دەکەن .
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی راگرتن و دۆخی جەستەیی بێهنام مەولوودی بەردەست نییە. هەروەها هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن دەزگا ئەمنییەتی و دادوەرییەکان سەبارەت بە بنەمای یاسایی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی بەرامبەری ناوبراو نەدراوە.
دەستبەسەرکردنی توندئاژۆیانە، نەبوونی زانیاری سەبارەت بە شوێنی راگرتن، و بێبەشکردنی دەستبەسەراکراوان لە دەستگەیشتن بە مافە یاسایییەکان، بوونەتە هۆی نیگەرانیی جدی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی هاوڵاتیان لە پرۆسەی دەستبەسەرکردندا.
