جێبەجێکرانی سزای سێدارەی زیندانییەک لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی جۆزەردان، سزای سێدارەی «داریووش قوبادی»، خەڵکی هەرسین، لە زیندانی ناوەندی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کرا.

ئەم سزاییە هاوکات لەگەڵ لە سێدارەدانی «عەباس زارعی» لە هەمان زینداندا جێبەجێ کراوە، کە پێشتر هانا ڕاپۆرتی بڵاو کردبووەوە.

بەپێی زانیارییەکان، داریووش قوبادی پێشتر لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٣ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی چوار ئەندامی بنەماڵە و هاوڕێیەکی خۆی، بەسێدارە سزا درابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین