دالاهۆ؛ کوژرانی مەیسەم و موجتەبا وەیسی، دوو برای چالاکی کولتووریی کورد، لە هێرشی چەکدارانەی هێزەکانی سوپای پاسداران

بەرەبەیانی پێنجشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، شوێنی نیشتەجێبوونی نهێنیی “مەیسەم وەیسی” و “موجتەبا وەیسی”، دوو برای چالاکی کولتووریی کوردی خەڵکی کرماشان، لە گوندی “قەڵا کەهۆش”ی سەر بە شاری دالاهۆ، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە گەمارۆ درا و کرایە ئامانجی هێرشی چەکدارانە.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەم ئۆپەراسیۆنە دەوروبەری کاتژمێر ٤ی بەرەبەیان ئەنجام دراوە و هێزە سەربازییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، دەستیان بە تەقەی چڕ کردووە بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم دوو هاووڵاتییە. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، مەیسەم و موجتەبا وەیسی گیانیان لەدەست داوە.
ڕاپۆرتەکان هەروەها باس لەوە دەکەن کە لە کاتی ئەم هێرشەوە، چارەنووسی “فەرشاد حاتەمی‌پوور”، یەکێک لە هاوڕێکانیان، هێشتا نادیارە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک دەربارەی شوێنی ڕاگرتن، باری تەندروستی یان دەستبەسەرکردنی ئەگەریی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
مەیسەم و موجتەبا وەیسی لە شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان و لە کەسایەتییە ناسراوە کولتوورییەکانی کرماشان بوون. ئەم دوو برایە لە دامەزرێنەرانی کتێبخانەی شارۆچکەی “دەرەدرێژ”ی کرماشان و لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردی لەو ناوچەیەدا بوون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین